ماوەی 29 رۆژە کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی تووند دایە
وێستگەنیوز- رزگار کامیل
ماوەی 29 رۆژە شاری کۆبانی لە ژێر گەمارۆیەکی تووند دایە کە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە سەپێنراوە، لەناو دۆخێکی مرۆیی زۆر خراپدایە و خەڵکی شارەکە تووشی دۆخێکی سەخت بوونەتەوە لە نێوان سەرمای تووند و کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییە سەرەتاییەکان.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، هێڵی کارەبای "66 ک.ڤ" چاککرایەوە، کە هۆکاری گەڕانەوەی کارەبا بوو بۆ شارەکە بە شێوەیەکی سنووردار, بەپێی سەرچاوەکانی ناو کۆبانی، چاوەڕوان دەکرێت ئاوی خواردنەوەش لە ماوەیەکی نزیکدا بگەڕێنەوە، بەڵام دیاد نییە کەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە ناوچەکە.
ژمارەی دانیشتوانی کۆبانی نزیکەی 600 هەزار کەسە، کە لە ژێر ئەم گەمارۆیەدا تووشی زۆر کێشە و ئالۆزی بوون، سەرچاوە تایبەتەکان ئاماژە بە تۆماربوونی ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتەکانی ژەهراوی و هەوکردنی دەژەین، لەکاتێکدا دەرمان کەمە.
دوێنێ شەممە، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان گیانی لەدەستدا، بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستی و لاوازبوونی بەرگری جەستەی، بەهۆی ئەوەی نەگوازرابووەوە بۆ نەخۆشخانە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، رووداوەکانی دزی و تاڵانی گوندەکانی جەلیبە و خەراپی عەشک روویان لە زیادبوون کردووە لەلایەن چەکدارانەوە،
سەبارەت بە یارمەتییە مرۆییەکان کە تازە داخڵی کۆبانی بوون، تەنها لە بەشێکی سنووردار لە شارەکە دابەشکران، ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایەتی هاوڵاتییان.
سەرباری واژۆکردنی رێککەوتننامە لەنێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق لە 29ی کانونی دووەمی 2026، هێشتا کۆبانی لەژێر گەمارۆیەکی تووندایە.
PM:03:17:15/02/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت