مەزڵوم عەبدی: ئێمە دەمانەوێت حوکمڕانییەکی کوردی لە سوریا هەبێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی شوباتی 2026، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت حوکمڕانییەکی کوردی لە سوریا هەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستە تایبەتمەندی ناوچە کوردییەکان لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها پێویستە گەرەنتی ئاشتەوایی لە سوریا بکرێت".
فەرماندەی گشتی هەسەدە وتی، "ئێمە دەمانەوێت جارێکی تر لە سوریا هێرش نەکرێتەوە سەر کورد".
وتیشی، "سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکەین کە رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بەشداریکردنمان لە کۆنفرانسی میونشن".
PM:03:06:15/02/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت