وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگاداریی مووچەخۆران دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە کە لە دوای 20ی کانونی دووەمی 2026وە مووچە بەشێوەی دیجیتاڵی دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی شوباتی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەو مووچەخۆرانەی خۆیان لە 'هەژماری من' تۆمار نەکردووە، پێویستە بەزووترین کات خۆیان تۆمار بکەن، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی کە خۆیان تۆمارکردووە و ئاگادارکراون پێویستە کارتەکانیان وەربگرنەوە، بە پێچەوانەوە ناتوانن مووچە وەربگرن".


PM:02:30:15/02/2026




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو