نێچیرڤان بارزانی و د.به‌رهه‌م ساڵح دۆخی په‌نابه‌رانیان له عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران كۆبوونه‌وه و دۆخی په‌نابه‌رانیان له عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه تاووتوێ كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2026/2/14، له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح، كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) كۆبووه‌وه.
*له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی مرۆییی په‌نابه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه تاووتوێ كرا.
*نێچیرڤان بارزانی تیشكی خسته سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له گرنگیی به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
*لای خۆیه‌وه، د. به‌رهه‌م ساڵح ستایشی ڕۆڵی مرۆیی و مێژووییی هه‌رێمی كوردستانی كرد له داڵده‌دانی بێ جیاوازیی ئاواره و په‌نابه‌ران.
*هه‌روه‌ها جه‌ختی له پابه‌ندیی UNHCR بۆ پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی په‌نابه‌ران و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان كرده‌وه.
PM:09:44:14/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت