ئه‌نجومه‌نێك له چالاكوانانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین بۆ پشتیوانی به‌كری كاره‌با پێكهێنرا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نێك له چالاكوانانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین بۆ پشتیوانی به‌كری كاره‌با ئه‌و كارمه‌نده‌ی له‌سه‌ر گرانی كاره‌بای پرۆژه‌ی رووناكی لێدوانی بۆ وێستگه‌نیوزدا و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه، پێكهێنرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایانگه‌یاند كه
*رۆژ له‌دوای رۆژ و بار و دارایی خه‌ڵك رووله خراپبوونه و قه‌یران دوای قه‌یران بۆ خه‌ڵك ده‌خولقێندرێت، دوواین قه‌یرانیش گرانی كاره‌بای نیشتمانییه.
*به‌پێویستمان زانی ئه‌نجومه‌نێك له چالاكوانانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین بۆ خه‌می خه‌ڵك پێكبهێنین بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته.
*له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی خۆیان كۆده‌بینه‌وه.
*له ئه‌نجامی چاره‌سه‌رنه‌بوونی ئه‌و دۆخه شه‌قام دهجوڵینین و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوان له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه.
*خۆپیشاندانی به‌یانی بۆ پشتیوانی به‌كری كاره‌با هه‌ڵده‌په‌سێرین له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ژێر فشاری شه‌قامدا هیچ سزا و لێپرسینه‌وه و مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نه‌ماوه.
*له ئه‌گه‌ری هه‌ر لێپرسینه‌وه و سزایه‌ك له‌سه‌ر به‌كری كاره‌با شه‌قام ده‌جوڵێنین.
لای خۆیه‌وه به‌كری كاره‌با رایگه‌یاند كه"له ئێستاد هیچ سزادان و دهركردنێكم له كاره‌كه‌م نییه و دڵنیایی ته‌واویان پێداوم كه فه‌سڵ ناكرێم و له‌به‌یانییه‌وه ده‌توانم وه‌ك جاران ده‌وامی خۆم بكه‌م. سوپاس بۆ پشتیوانی و خه‌مخۆری هه‌موولایه‌ك".
وتیشی: "له‌سه‌ر حهقوتن بووم و په‌شیمان نیم، پرۆژه‌ی رووناكی پرۆژه‌یه‌كی جوانه و بۆ ژینگه‌ش باشه، به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ گیرفانی خه‌ڵكیدا بگونجێت".
PM:07:25:14/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت