داوای 500 ملیۆن دینار قەرەبوو لە عەتا محەمەدی چیرۆکنووس دەکرێت
وێستگەنیوز-
ناوەندی رۆشنبیریی مەم و زین لە شاری هەولێر داوای قەرەبووی 500 ملیۆن دینار لە عەتا محەمەدی چیرۆکنووس دەکات.
بەپێی نامەیەکی ناوەندی رۆشنبیریی مەم و زین کە بۆ عەتا محەمەد نێدراوە و بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە، "سڵاو و رێز کاک عەتا محەمەد من (هیوا جەبار) وەک خاوەنی ناوەندی رۆشنبیریی مەم و زین لە شاری هەولێر، لە ساڵی ٢٠٢٢ تاکو ئێستا، ١٣ بەرهەمی نووسەر (جان دۆست) بە زمانی کوردی سۆرانی لە لایەن وەگێرەکانی وەک کاک (سەباح ئیسماعیل و فەرهاد چۆمانی و نوری بێخاڵی و وریا غەفووری . زانیار عەلی) بە تیراژی جیاواز بە گرێبەست لەگەڵ نووسەر و وەرگێرەکان چاپمانکردووە، دوای ئەوەی بەڕێزتان وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بە نووسەر، لە رێگای بانگەشەی سۆشیاڵ میدیای خۆتان چەند بانگەشەیەکیان بڵاوکردوە. ئەوەش بوە هۆکاری دەنگدانەوە و بەدواهاتنی شەپۆلێکی فراوان و توند تا ئاستی (بایکۆتکردنی بەرهەمەکانی) نووسەری ناوبراو، لەلایەن سۆشیال میدیا و میدیای کوردستان".
ئاماژە بەوەکراوە، "بۆیە ئێمە وەک پاراستنی بەرژەوەندی مافەکانی خۆمان و بەرهەمەکانمان، داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە ئەم هەڵمەتەی دەستتان پێکرد رایگرن، چونکە زەرەرمەندی یەکەم ناوەندی مەم و زین دەبێ، سوپاسی هاوکاریتان دەکەین و ئێوەش دۆست و هاوڕێی ئێمەن".
ئەوەش هاتووە، "هیوادارین دۆخی ئێمە لەبەرچاوبگرن، ئەگەرنا ناچارین داوای قەرەبوو بکەینەوە بۆ زیانەکەمان، کە یاسای بەبڕی 500 ملیۆن دینار دەیخەملێنێ، بەپێی مادەی 458 یاسای مافی سکالا نووسینمان هەیە لە دادگاکانی لێکۆلینەوەی کوردستان".
ناوەندەکە لە ناکەدا دەڵێت، "رەنگە مادەکە ببێتە 2ی خراپ بەکارهێنای ئامێرەکانی پەیوەندی بۆ پاراستنی بەرژەوندی و مافەکانمان، هیوادارین دۆستانە دۆخی ئێمە لەبەرچاوبگرن، بابەتەکە نەچێتە چوارچیوەی یاسا، چونکە بابەتی کێشەی رۆشنبیران و نووسەران نەبێتە کلتوورێکی سکالا نووسین".
دەشڵێت، "ئێمە ماوەی 24 کاتژمێر دەدەین بۆ سڕینەوەی پۆستەکانتان لە ئەمرۆوە 14ی شوباتی 2026، کاتژمێر 2:00ی نیوەرۆ بە کاتی هەولێر".
PM:03:03:14/02/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت