نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه
وێستگەنیوز-
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 14ی شوباتی 2026، لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمه‌ریکی و شاندێکی یاوەری كه له ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى کۆنگرێس پێكهاتبوو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس و نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەمه‌ریکا و کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
شاندی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە و پشتگیریی خۆی بۆ عێراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نیشان دا.
دۆخى سوريا و كورد له‌و وڵاته ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تێيدا نێچيرڤان بارزانى و شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا جه‌ختيان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له ئێستا و ده‌ستوورى داهاتووى سوورياى يه‌كگرتوودا كرده‌وه.
دوا پێشهاتە ئەمنییەکان و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PM:02:32:14/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 72
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت