کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە 14ی شوباتی 2026، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەندی دەبێت، لە هەندێک کاتدا بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تۆزو خۆڵ هەیە بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و باشووری پارێزگای هەولێر و هەندێک جار خێرایی با چالاک دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى یەکشەممە 15ی شوباتی 2026، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کاتدا بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی


AM:10:40:14/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو