کارەبای سلێمانی لەبارەی نرخی کارەباوە روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی نرخی کارەباوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "لە %93 هاوبەشانی کارەبا لە نێوان ( 1000 دینار بۆ 100 هەزار) دینار پارەیان بۆ هاتووەتەوە".


لە روونکردنەوەکەی کارەبای سلێمانی هاتووە، بەپێی ئامارەکانی کاروباری فرۆشتنی وزە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رۆژهەڵات و رۆژئاوادا کە (362.745) هاوبەشی كارەبایان لە پۆلەكانی ماڵان و بازرگانی و میری و پیشەسازی و كشتوكاڵ هەیە".

ئاماژە بەوەکراوە، "بڕی خەرجی کارەبایان بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ لە ماوەی نێوان (20/12/2025 بۆ 20/1/2026) بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ هاوڵاتییان چووە %93 کۆی هاوبەشەکان لە نێوان 1000 دینار بۆ 100 هەزار دیناریان بۆ هاتوەتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەندێک هاوبەش بڕی پارەی زۆرە کە لە سەروو و ملیۆن دینار بۆ ملیار دینارە، ئەو شوێنانە کارگە گەورەکانی ئاسن و چیمەنتۆ و پیشەسازیی و بازگانییە مۆڵە گەورەکانن.

کارەبای سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بۆ هەر پرسیار و تێبینی و روونکردنەوەیەک دەتوانن سبەینێ شەممە 14ی شوباتی 2026، سەردانی بەرێوبەرایەتی دابەشكردنی سلێمانی/رۆژهەڵات لە گەڕەکی قاڵاوا بكەن بۆ پێدانی روونكردنەوەی پێویست، هەروەها خۆتۆماركردن لە سستمی (KYC) بۆ ئەوەی لە رێگەی مۆبایلەوە بری پارەی بەکارهاتووی بۆ بێتەوە.

لەم خشتەی خوارەوە وردەکارییەکان خراوەتەڕوو:


PM:04:55:13/02/2026




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو