بکوژی ئافرەتەکەی شاری سلێمانی دەستگیركرا


وێستگه‌نیوز –

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشى سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو تۆمەتبارەی لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری سلێمانی، ئافرەتێکى به بەچوار فیشەک كوشت، دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "پاشنیوەڕۆی دوێنێ 2026/2/12 لەیەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری سلێمانی، ئافرەتێک بەچوار فیشەک دەکوژرێت، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری بکوژ".

ئاماژەشیكرد، "لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە لەڕێگەی برایەک و زاوایەکی هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێم، دوای چاودێری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری بکوژ و دوو هاوکارەکەی دەستگیرکران".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئێستادا تۆمەتباری بکوژ بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و هەروەها هەردوو تۆمەتباری هاوکاری پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.


AM:10:03:13/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو