سەركردەیەكی رەوتی حیكمە: پارتی و یەكێتی بە فەرمی داوایان لێكردوین دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دوابخەین
وێستگهنیوز –
سەركردەیەكی رەوتی حیكمە ئاشكرای كردووە، پارتی و یەكێتی بە فەرمی داوایان لە شیعەكان كردووە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دوابخرێت.
حەسەن فەدعەم، سەركردە له رەوتی حیكمە لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، "هەموو گەڕێكی هەڵبژاردن ئێمە كێشەمان لەگەڵ برا كوردەكانمان هەیە بەوەی كە پارتی و یەكێتی كێبڕكێ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار".
وتيشى، "ئێمە و پێكهاتەی سوننە وێنەكە لەلامان روونە، شیعە سەرۆكایەتی وەزیران وەردەگرن و پاشان لەسەر كەسێك رێكدەكەوین، ئەگەر چی ئەمجارە هەندێك گرفت هەبوو بەڵام دواجار چوارچێوەی هەماهەنگی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بۆ نوری مالكی یەكلایی كردەوە".
دووپاتیشیكردەوە، پارتی و یەكێتی تاوەكو ئێستا لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و بە فەرمی داوایان لە شیعە كردووە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دوابخرێت.
AM:09:21:13/02/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت