فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كان ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كان راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌ژێر ناوی "مه‌رگی متمانه، له‌رزۆكی دیموكراسییه‌ت و مافی مرۆڤ له‌به‌رده‌م عه‌سكه‌رتارییه‌تدا" بڵاوكرده‌وه و پانێلێكیشی سازكرد.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 2026/2/11 له ئۆفیسی ڕێكخراوی ئازادبوون، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، بابان جه‌عفه‌ر ڕێكخه‌ری فیدراسیۆن، ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی فیدراسیۆنی به‌ناونیشانی "مه‌رگی متمانه، له‌رزۆكی دیموكراسییه‌ت و مافی مرۆڤ له‌به‌رده‌م عه‌سكه‌رتارییه‌تدا) بڵاوكرده‌وه و پانێڵێكیش به میوانداری (ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، د.یاد حه‌مید، هه‌ژار بابان) له‌لایه‌ن ڕووناك ره‌فیق، به‌ڕێوه‌چوو.
له راپۆرته‌كه‌ی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كاندا هاتووه:
*راپۆرته‌كه‌مان تیشك ده‌خاته سه‌ر دۆخی دیموكراسی، مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له ساڵی 2025.
*ناونیشانی ئه‌م ڕاپۆرته‌مان كورتكراوه‌ی هه‌موو دۆخه‌كه‌یه:(مه‌رگی متمانه، له‌رزۆكی دیموكراسییه‌ت و مافی مرۆڤ له‌به‌رده‌م عه‌سكه‌رتارییه‌تدا).
*ئه‌م راپۆرته به‌رهه‌می كارێكی پێكه‌وه‌یی ئه‌ندامانی "فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی"یه، كه تۆڕێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌نی خۆبه‌خشه و له (10) ڕێكخراوی ناحكومی و (10) چالاكوانی مه‌ده‌نی پێكهاتووه.
*فیدراسیۆن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ته‌رخانكرد بۆ شرۆڤه‌ی ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی له دوای ساڵی (2014)وه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
*كێشه‌ی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌بوونی یاسا نییه. ده‌ستووری عێراق و یاساكانی هه‌رێم له‌سه‌ر كاغه‌ز وه‌ك پاسه‌وانی دیموكراسی و شكۆی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقیعدا ده‌یبینین "لادانێكی مه‌ترسیداره".
*یاسا له جیاتی ئه‌وه‌ی چه‌ترێك بێت بۆ پاراستنی هاووڵاتی، كراوه‌ته چه‌كێك بۆ بێده‌نگكردنی ده‌نگه جیاوازه‌كان و پاراستنی نوخبه‌یه‌كی دیاریكراو.
ئه‌مه‌ش پوخته‌ی راپۆرته‌كه‌یه:
ئه‌مڕۆ ئێمه لێره كۆبووینه‌ته‌وه تاوه‌كو ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆمان بخه‌ینه ڕوو، كه تیشك ده‌خاته سه‌ر دۆخی دیموكراسی، مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له ساڵی ٢٠٢٥. ناونیشانی ئه‌م ڕاپۆرته‌مان كورتكراوه‌ی هه‌موو دۆخه‌كه‌یه:(مه‌رگی متمانه، له رزۆكی دیموكراسییه‌ت و مافی مرۆڤ له‌به‌رده‌م عه‌سكه‌رتارییه‌تدا). ئه‌م ڕاپۆرته به‌رهه‌می كارێكی پێكه‌وه‌یی ئه‌ندامانی "فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی"یه، كه تۆڕێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌نی خۆبه‌خشه و له (١٠) ڕێكخراوی ناحكومی و (١٠) چالاكوانی مه‌ده‌نی پێكهاتووه. فیدراسیۆن وه‌ك گروپێكی فشار، به دروشمی (شكۆمه‌ندی مرۆڤ، سه‌روه‌ریی یاسا، به كولتووركردنی به‌ها دیموكراسییه‌كان) (٢٠) ساڵه كار ده‌كات و دیدگای سه‌ره‌كیی، چه‌سپاندنی دیموكراسی و داكۆكیكردنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و شه‌فافییه‌ت له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.
له سه‌ره‌تادا ئامانجمان بوو ڕاپۆرته‌كه ته‌رخان بكه‌ین بۆ داتا و زانیارییه‌كانی ساڵی (٢٠٢٥)، به‌ڵام له كاتی كاركردندا ئامانجه‌كه‌مان گۆڕی، چونكه ساڵانه ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ی میدیایی هه‌ستاون به بڵاوكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری پێشێلكارییه‌كان، بۆیه فیدراسیۆن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ته‌رخانكرد بۆ شرۆڤه‌ی ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی له دوای ساڵی )٢٠١٤(وه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، هه‌ر له په‌لاماره‌كانی داعش و دروستبوونی قه‌یرانی داراییه‌وه، پاشه‌كشه‌ی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، په‌شیمان بوونه‌وه‌ی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌موو به‌ڵینه‌كانی چاكسازی و لاوازبوونی گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
ئێمه له فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، ئه‌م ڕاپۆرته ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ڕایگشتی و ناوه‌نده بڕیاربه‌ده‌سته‌كان. ئاواته‌خوازین ئه‌م هه‌وڵه ببێته مایه‌ی خولقاندنی ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ گفتوگۆ له نێوان كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتدا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك له‌و قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی یه‌خه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
به‌ڕێزان
كێشه‌ی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌بوونی یاسا نییه. ده‌ستووری عێراق و یاساكانی هه‌رێم له‌سه‌ر كاغه‌ز وه‌ك پاسه‌وانی دیموكراسی و شكۆی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقیعدا ده‌یبینین "لادانێكی مه‌ترسیداره". یاسا له جیاتی ئه‌وه‌ی چه‌ترێك بێت بۆ پاراستنی هاووڵاتی، كراوه‌ته چه‌كێك بۆ بێده‌نگكردنی ده‌نگه جیاوازه‌كان و پاراستنی نوخبه‌یه‌كی دیاریكراو.
*ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: ئیفلیجی دامه‌زراوه‌یی و قه‌یرانی شه‌رعییه‌ت:
گه‌وره‌ترین مه‌ترسی كه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم بووه‌ته‌وه، په‌ككه‌وتنی سیستماتیكی دامه‌زراوه‌كانه. په‌رله‌مانی كوردستان كه ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی یاسادانان بێت، چه‌ندین ساڵه له كاركه‌وتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌م له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كه له شوباتی ٢٠٢٦ داین، په‌رله‌مان به‌هۆی عورفێكی نایاسایی به ناوی "دانیشتنی كراوه" و ڕێككنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی په‌كخراوه.
ئه‌م دۆخه ته‌نها په‌رله‌مانی نه‌گرتووه‌ته‌وه؛ دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانش ماوه‌ی یاساییان به‌سه‌رچووه و ئیفلیج كراون. حكومه‌ت ئێستا به‌بێ هیچ چاودێرییه‌كی یاسایی، داهات و خه‌رجییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌مه‌ش ژینگه‌یه‌كی له‌باری بۆ گه‌نده‌ڵی و بڕیاری تاكڕه‌وانه دروستكردووه.
ته‌وه‌ری دووه‌م: یاسا وه‌ك چه‌كی سیاسی:
ئێمه له ڕاپۆرته‌كه‌ماندا باسمان كردووه كه چۆن یاسای (تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم) و (یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن) به‌كارده‌هێنرێن بۆ سزادانی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان. كاری میدیایی و ڕه‌خنه‌ی ئاشتیانه به "سیخوڕی" ناوزه‌د ده‌كرێت. دۆسیه‌ی "زیندانیانی بادینان" ته‌نها نموونه‌یه‌كه له ده‌یان كه‌یسی تر كه تێیدا دادگا وه‌ك ئامرازێكی سیاسی به‌كارهێنراوه.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: گه‌مارۆدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێم له نێوان دوو به‌رداشدایه: "ئیحتكاری دارایی" و "گه‌مارۆی ئه‌منی ".پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ستراتیژی "ڕێكخراوی سێبه‌ر"یان گرتووه‌ته‌به‌ر. زیاتر له ٦٠٠٠ ڕێكخراو هه‌ن، به‌ڵام بودجه و زانیاری و پڕۆژه بۆ چه‌ند ڕێكخراوێكی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی قۆرغ كراون.
هاوكات، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان فشاری بێوێنه ده‌خه‌نه سه‌ر ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان؛ داوای مۆڵه‌تی پێشوه‌خته بۆ هه‌موو چالاكییه‌ك ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت داوای دانانی كامێرای چاودێری له‌ناو ژووره‌كانی كاركردن ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه پێشێلكارییه‌كی زه‌قی مافی تایبه‌تمه‌ندی و ژیانی مه‌ده‌نییه.
ته‌وه‌ری چواره‌م: داڕمانی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاره‌ساتی كه‌رتی ته‌ندرووستی
ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانییه، لێكه‌وته‌كانه ئه‌م دۆخه‌یه له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان.
1. له كه‌رتی ته‌ندروستیدا: ئێمه ڕووبه‌ڕووی "كاره‌ساتی ده‌رمان" بووینه‌ته‌وه. ٩٦٪ی هاووڵاتیان ده‌رمان له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كڕن چونكه نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان به‌تاڵ كراون. بازاڕی ده‌رمان له ژێر كۆنتڕۆڵی كۆمپانیا حزبییه‌كانه و هه‌رێم بووه‌ته مه‌یدانی ده‌رمانی ساخته و كوالێتی نزم كه له لایه‌ن گروپه میلیشیاكانه‌وه هاورده ده‌كرێن.
2 . له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا: جیاكارییه‌كی چینایه‌تی قووڵ دروست بووه. قوتابخانه حكومییه‌كان وێران كراون تاوه‌كو ڕێگه بۆ بازرگانیی قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان خۆش بكرێت.
3. له كه‌رتی وزه و ژینگه‌دا: گرانیی نرخی كاره‌با بارگرانییه‌كی زیاتری خستووه‌ته سه‌ر شانی هه‌ژاران. زه‌وییه سه‌وزاییه‌كان و موڵكی گشتی به ناوی "وه‌به‌رهێنان"ه‌وه ده‌درێنه كۆمپانیا حزبییه‌كان و ژینگه‌ی هه‌رێمیان وێران كردووه.
به‌ڕێزان
ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه چییه؟ نه‌مانی متمانه‌ی هاووڵاتی به سیستم، زیادبوونی بێكاری گه‌نجان بۆ ١٥٪، و كۆچكردن وه‌ك ته‌نها ڕێگه‌ی ڕزگاربوون. هه‌رێمی كوردستان له بازنه‌ی دیموكراسییه‌وه به‌ره‌و حوكمێكی "نادیار و پۆلیسی" هه‌نگاو ده‌نێت.
ڕاسپارده‌كانمان:
ئێمه لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین:
1. په‌رله‌مانی كوردستان: ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به "دانیشتنی كراوه" بهێنێت، حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت و شه‌رعییه‌ت بۆ دامه‌زراوه چاودێرییه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه.
2. سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری: دادگا و داواكاری گشتی ده‌بێت له هه‌ژموونی حزب ڕزگار بكرێن. نابێت یاسای ئاسایش بۆ بێده‌نگكردنی ڕۆژنامه‌نووسان به‌كاربێت.
3. كۆنتڕۆڵی بازاڕ: كه‌رتی ده‌رمان و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان له ده‌ستی كۆمپانیا حزبییه‌كان ده‌ربهێنرێن و ژیانی خه‌ڵك نه‌كرێته قوربانی قازانجی بازرگانی.
4. كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی: ده‌بێت دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ڕێكخراوه‌كان ڕابگرن و ڕێز له یاسای ژماره ١ی ساڵی ٢٠١١ بگرن.
5. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: داوا ده‌كه‌ین هاوكارییه‌كان ببه‌سترێنه‌وه به چاكسازیی ڕاسته‌قینه و پاراستنی ئازادییه‌كان، نه‌ك ته‌نها دروشمی بێ ناوه‌ڕۆك.
له كۆتاییدا..
كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوونی ده‌ق و یاسا نییه، به‌ڵكو نه‌بوونی "ئیراده‌ی سیاسییه" بۆ ملكه‌چبوون بۆ یاسا. ئێمه وه‌ك ڕێكخراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له چاودێریكردن و به‌دۆكیۆمێنتكردنی هه‌موو پێشێلكارییه‌كان، چونكه بێده‌نگبوون له ئاست ئه‌م داڕمانه، هاوبه‌شییه له تاواندا.
PM:10:48:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت