ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستكاریكردنی ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستكاریكردنی ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هه‌نگاوی پێویستیش ده‌گرێته به‌ر
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/11، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبووه‌وه.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان، ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی به داتا و ژماره‌ی ورد له‌سه‌ر سه‌رژمێریی دانیشتووانی عێراق خسته‌ڕوو كه مانگی 11ی ساڵی 2024 ئه‌نجامدرا و به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه، ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان (جگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) به 14.1٪ ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ش، پێشوه‌خته له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدرا كه به چه‌ند بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ په‌سه‌ند كرا و حكومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ند ده‌كات به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه و بڕیاره‌كانی خودی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، كه به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدڕاڵ، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه و پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵ، ڕه‌فتاری كردووه له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی فه‌رمی سه‌رژمێرییه‌كه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێویستی به ڕێكاری به په‌له هه‌یه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و خستنه‌ڕووی چه‌ند سه‌رنج و تێبینیه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی سه‌رژمێریی و لێكه‌وته‌كانی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وێرای ده‌ستخۆشی له وه‌زیری پلاندانان بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌كه، ده‌ستكاریكردنی ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هه‌نگاوی پێویستیش ده‌گرێته به‌ر بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و ده‌ستكاریكردنه‌كان و داواش له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات پابه‌ند بێت به ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كان و ئه‌نجامی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رژمێرییه‌كه كه ڕێژه‌ی هه‌رێمی كوردستان %14.1ه .
له هه‌مان كاتدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات، وه‌ك ئه‌ركێكی ده‌ستووریی و یاسایی و نیشتمانیی خۆیان ، به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م سه‌رژمێرییه بكرێت و نابێت قبوڵی بكه‌ن ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم له ڕێژه‌ی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نراوی خۆی كه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات پابه‌ند بێت به ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه و ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم كه %14.1ه ، بكرێته بنه‌ما بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی.
پاشان له بڕگه‌ی دووه‌می كارنامه‌كه، گفتوگۆ له‌باره‌ی بابه‌تی په‌سه‌ندكردنی كۆنووسی له‌یه‌كترگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ده‌زگای زیندانیانی سیاسی عێراق كرا تایبه‌ت به یه‌كخستنی ئیمتیازات و شایسته داراییه‌كانی زیندانییان و گیراوانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، پشتبه‌ست به مادده‌ی 132ی ده‌ستوور و یاسای ژماره 10ی ساڵی 2025 ی هه‌مواری یاسای زیندانییانی سیاسیی عێراق، له‌مباره‌یه‌وه سه‌ره‌تا عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، پوخته‌یه‌كی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خسته‌ڕوو و دواتریش ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ورده‌كاریی ده‌ستووریی و قانونی و لایه‌نی دارایی بابه‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتگیریی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی زیاتری زیندانییان و ڕ‌اگیراوانی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان و سوودمه‌ندبوونیان له هه‌مان شایسته‌ی دارایی و ئیمتیازاتی هاوتاكانیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، له هه‌مانكاتدا جه‌ختكرایه‌وه له ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و داڕشتنی میكانیزمیی پێویست بۆ زامنكردنی خه‌رجكردنی ئه‌و شایسته داراییانه بۆ زیندانیان و گیراوانی سیاسیی كه به گوێره‌ی مادده‌ی 132 ی ده‌ستوور ، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ده‌ستووریی حكومه‌تی فیدڕاڵیه به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو زیندانیانی سیاسیی بكات له سه‌رتاسه‌ری عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕا‌سپێردرا كه درێژه به گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌زگای زیندانییانی سیاسی عێراق بده‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی میكانیزم و چوارچێوه‌ی ڕوون و دیار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بابه‌ته به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه خرانه‌ڕوو.
PM:05:28:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت