ساڵح موسلیم: سوپای سوریا و گروپه چه‌كداره‌كان گونده كوردییه‌كانیان تاڵانكردووه
وێستگه‌نیوز –
ساڵح موسلیم سه‌ركرده‌ی كورد له رۆژئاوای كوردستان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه رایگه‌یاند كه ماوه‌ی 23 رۆژه كۆبانێ له‌ژێر گه‌مارۆدایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كۆبانێ گفتوگۆ كرا و رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د ره‌ئوف كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده كرد تا ره‌وشی كۆبانێ بگوازرێته‌وه ناو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ساڵح موسلیم وتی:
* ره‌وشی كۆبانێ پڕ زه‌حمه‌ته.
*ئه‌مڕۆ 23 رۆژه كۆبانێ گه‌مارۆدراوه.
*نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س له‌ژێر گه‌مارۆی حكومه‌تی سوریادان.
*ئاو نییه، كاره‌با نییه، سوته‌مه‌نی نییه، شیری منداڵ نییه.
*رێگانادرێت هیچ شتێك بێته‌ناو كۆبانێ.
*له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه‌مێك شت هاتووه، به‌ڵام زۆر كه‌مه.
*خه‌ڵكی كۆبانێ داواكاره گه‌مارۆ لاببرێت و رێگاكان بكرێنه‌وه و ئاو بۆ شاره‌كه به‌ربدرێته‌وه، خواردن، سووته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیان بێت.
*له ئێستادا ئاوی خواردنه‌وه له كۆبانێ پیس بووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین حاڵه‌ت ژه‌هراویبوون روویداوه.
*سوپا‌و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق چوونه‌ته گونده كوردییه‌كان و تاڵانیان كردووه، گه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه بكشێنه‌وه، به‌شێك له ئاواره‌كان له كۆبانێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان.
PM:05:06:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت