ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان: ره‌نگكردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان به ماده کیمیاییەکان حەرامە
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانەوە فەتوایەکی نوێی دەرکرد.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان رایگەیاند، "هەندێك له جوتیاران بۆ زیاتر به بازاڕكردنی به‌روبوومه‌کانیان و شاردنه‌وه‌ی كوالێتیی خراپیان و بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر هه‌ڵده‌ستن به ره‌نگكردنی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك ته‌ماته، شوتی، سێ‌و، هه‌رمێ بە مادەی کیمیایی".
ئاماژە بەوەکراوە، "ره‌نگكردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان به ماده کیمیاییەکان دروست نییه و ده‌چێته خانه‌ی غه‌ش و فێڵكردن، حەرام و ستەمە و رەنگە ببێتە هۆی تووشبوونی بەکاربەر بە چەندین نەخۆشیی کـ.ـوشندە".
لیژنەی فەتوا داوا لە جوتیاران دەکات بۆ دەستخستنی قازانجێکی کەمی دنیایی پەنا نەبەنە بەر ئەو جۆرە کارە حەرامانە، هاوکات داواش لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ئەو کەسانە سزا بدەن کە ئەو جۆرە کارانە دەکەن.
AM:10:42:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت