د. عه‌لی قه‌ره‌داغی: فیكرم به هیچ عه‌قیده‌یه‌كی فاسد و ئایدیۆلۆژیای هیچ پارتێكی عه‌لمانی پیس نه‌كردووه
وێستگه‌نیوز –
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگه‌یاند كه دژی فیكری هه‌سه‌ده، حیزبی كۆمۆنیست، به‌عسی سۆشیالیست و هاوشێوه‌كانیانه، ده‌شڵێت: "فیكرم به هیچ عه‌قیده‌یه‌كی فاسد و ئایدیۆلۆژیای هیچ پارتێكی عه‌لمانی پیس نه‌كردووه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی شوباتی 2026 د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له پلاتفۆڕمی "X" نووسیویه‌تی:
*من موسڵمانم، كوڕی ئه‌م ئایینه‌م، وه‌لائم بۆ خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ئیماندارانه، ئینتیمای یه‌كه‌م و كۆتاییم بۆ ئیسلامه.
* فیكرم به هیچ عه‌قیده‌یه‌كی فاسد و ئایدیۆلۆژیای هیچ پارتێكی عه‌لمانی پیس نه‌كردووه.
*هه‌ڵوێستی من به‌رامبه‌ر ئه‌و پارتانه‌ی خاوه‌ن ئایدیۆلۆژیای عه‌لمانیی تووندن، وه‌ك هه‌سه‌ده، حیزبی كۆمۆنیست، به‌عسی سۆشیالیست و هاوشێوه‌كانیان، هه‌ڵوێستێكی بنه‌مایی و فیكرییه؛ كه سه‌رچاوه‌ی له ناكۆكیی بنه‌ما عه‌قیدی و فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌وانه‌وه گرتووه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عیه‌تی ئیسلامیی مندا.
*له‌گه‌ڵیان نیم، به‌ڵكو دژی ئایدیۆلۆژیاكانیانم كه له‌گه‌ڵ ئاییندا به‌ریه‌ككه‌وتنیان هه‌یه، یان په‌راوێزی ده‌خه‌ن، یان دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
*ئه‌م ناكۆكییه عه‌قیدی یان فیكرییه، لای من هه‌رگیز نابێته هۆی سته‌مكردن له كه‌س، و پاساو نییه بۆ ده‌ستدرێژی، و ڕقێكی كوێرانه‌ش به‌رهه‌م ناهێنێت.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی د. عه‌لی قه‌ره‌داغی:
پرسیارێكیان لێ كردم كه هه‌رگیز پێشبینیم نه‌ده‌كرد رۆژێك ئاراسته‌م بكرێت: ئایا تۆ له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردیت؟ ئایا تۆ له‌گه‌ڵ "هه‌سه‌ده"ی؟ ئه‌مه دوو پرسیار بوون كه پێویستم به وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌شی ته‌مومژاوی و هه‌ندێك هه‌وڵی فیتنه و بوختان نه‌بووایه، كه وایان لێ كردم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م بۆ بڕینی رێگه له ده‌نگۆكان و دانانی شته‌كان له شوێنی راستی خۆیان.
به روونی و بێ ته‌مومژ ده‌ڵێم: من موسڵمانم، كوڕی ئه‌م ئایینه‌م، وه‌لائیم بۆ خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ئیماندارانه، ئینتیمای یه‌كه‌م و كۆتاییم بۆ ئیسلامه، له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نمه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، بێ هیچ دوو فاقییه‌ك و بێ هیچ پله‌به‌ندییه‌ك له به‌هاكانمدا. له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئینتیما باڵایه‌دا، هه‌موو ئینتیما نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی و مرۆییه‌كانی دیكه دێن، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی پابه‌ندی بنه‌ما بڕاوه‌كانی ئیسلام بن و له‌گه‌ڵ بنه‌ڕه‌ته‌كانیدا پێچه‌وانه نه‌بن و دژی مه‌به‌سته گه‌وره‌كانی نه‌بن. له فه‌زڵی خودای گه‌وره‌یه كه فیكرم به هیچ عه‌قیده‌یه‌كی فاسد و ئایدیۆلۆژیای هیچ پارتێكی عه‌لمانی پیس نه‌كردووه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پێوه‌ره، هه‌ڵوێستم به‌رامبه‌ر پارته خاوه‌ن ئایدیۆلۆژیا عه‌لمانییه توونده‌كان، وه‌ك هه‌سه‌ده، حیزبی كۆمۆنیست، به‌عسی سۆشیالیست و هاوشێوه‌كانیان، هه‌ڵوێستێكی بنه‌مایی و فیكرییه، كه سه‌رچاوه‌ی له ناكۆكیی بنه‌ما عه‌قیدی و فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌وانه‌وه گرتووه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عیه‌تی ئیسلامیی مندا. من له‌گه‌ڵیان نیم، به‌ڵكو دژی ئایدیۆلۆژیاكانیانم كه له‌گه‌ڵ ئاییندا ده‌یكه‌ن به شه‌ڕ، یان په‌راوێزی ده‌خه‌ن، یان دژایه‌تی ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌م ناكۆكییه عه‌قیدی یان فیكرییه، لای من هه‌رگیز نابێته هۆی سته‌مكردن له كه‌س، و پاساو نییه بۆ ده‌ستدرێژی، و رقێكی كوێرانه‌ش به‌رهه‌م ناهێنێت.
من ته‌واوی ته‌مه‌نم دژی سته‌م وه‌ستاومه‌ته‌وه، سته‌مكار هه‌ركه‌سێك بێت، و له‌گه‌ڵ كه‌رامه‌تی مرۆڤدا بووم، خاوه‌ن ئینتیماكه هه‌ركه‌سێك بێت. ژیاننامه‌م پێش قسه‌كانم شایه‌دی ده‌ده‌ن: هه‌ڵوێستم به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستین ناسراوه، وه‌ستانم له‌گه‌ڵ مافی گه‌لی سووریا بۆ رزگاربوون له میراتی سته‌مكاری جێگیره، ره‌تكردنه‌وه‌ی كوده‌تای حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن روون بوو، و پشتیوانیم بۆ چه‌وساوه‌كان له كشمیر، رۆهینگا، و توركستانی رۆژهه‌ڵات نه وه‌رزی بووه و نه ته‌نها قسه.
به‌بێ دوودڵیش ده‌ڵێم: زیاتر له 40 ساڵه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد وه‌ستاوم، له رووی فریاگوزاری، په‌روه‌رده، گه‌شه‌پێدان، به‌رگریكردن له مافه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی په‌راوێزخستن و سته‌م. پشتگیریم بۆ گه‌لی كورد هه‌رگیز مه‌رجدار نه‌بووه به حیزبێك، و نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاڵایه‌كی ئایدیۆلۆژییه‌وه، به‌ڵكو لایه‌نگری بووه بۆ مرۆڤ، بۆ حه‌ق و بۆ دادپه‌روه‌ری، و به پاڵنه‌ری ئیمان و به‌پێی ئایه‌ته‌كانی قورئان بووه.
موسڵمان به‌دوای ده‌نگۆدا ناكه‌وێت و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر هاندانی ئه‌م و ئه‌و بونیاد نانێت، و ناكۆكییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نێك ناكاته بیانوو بۆ چه‌واشه‌كاری و شێواندن. ناكۆكییه‌كه‌ی به پێوه‌رێكی شه‌رعی و ئه‌خلاقیی ورد رێكخراوه: بیرۆكه‌ی لاده‌ر ره‌ت ده‌كاته‌وه و دژایه‌تی ئایدیۆلۆژیا ده‌كات كاتێك له‌گه‌ڵ ئاییندا ده‌یكات به شه‌ڕ، به‌ڵام حوكمه‌كه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكدا گشتگیر ناكات، و نكۆڵی له مافی گه‌لان ناكات و ده‌ستبه‌رداری یارمه‌تیدانی مه‌زڵووم نابێت له هه‌ر شوێنێك بێت.
ئه‌مه‌یه بنه‌ماكه و ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێسته‌كه، هه‌ركه‌سێكیش شتێكی دیكه‌ی ده‌وێت، با دژایه‌تی ئایین بكات نه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی.
PM:06:18:10/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت