هاكان فیدان: زۆر ناخایەنێت لە ناوچه‌كانی (شنگال-مەخموور-قەندیل) گۆڕانکاریی روودەدات
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه پێویسته حكومه‌تی عێراق سود له ئه‌زمونی سوریا وه‌ربگرێت و ته‌واوی خاكه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ بكات، ده‌شڵێت: "دوای له‌ناوبردنی په‌كه‌كه له سوریا، نۆره‌ی عێراق دێت".
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (CNN TÜRK) رایگه‌یاند كه:
*(لە سوریا) ئەگەر دەرفەت هەبێت، بەدیل هەبێت، گەلی کورد لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە سەیری دەکات، وەک ئەوەی لە تورکیا هەیە.
* ئەو پرسە، پێیەکی دیکەی لە عێراق هەیە. دوای لەناوبردنی پەكەكە لە سوریا دەستمان بەتاڵ دەبێت بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌یه.
*بوونی پەکەکە لە عێراق دەبێتە پرسێکی گەورە و رووبەرێکی بەرفراوانیان له‌و وڵاته داگیر کردووە.
*ئومێدەوارین حكومەتی عێراق سود لە ئەزمونی سوریا وەربگرێت و بڕیارێکی ژیرانەتر بدات.
*دەوڵەتی خاوەن سەروەری دەبێ هەژموونی بەسەر تەواوی خاكی خۆیدا هەبێت.
*پێده‌چێت حكومه‌تی عێراق حساباتی ناوخۆیی دیكه‌ی هه‌بێت.
*پێم وایە کاتێکی زۆر ناخایەنێت کە لە ناوچه‌كانی (شنگال-مەخموور-قەندیل) گۆڕانکاریی روودەدات.
PM:11:50:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت