سامان سیوه‌یلی: 6000 كتێبی زمانی كوردیمان به‌شێوه‌زاری كرمانجی (لاتینی) چاپكرد بۆ قوتابییانی دیاسپۆرا
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه 6000 كتێبی زمانی كوردی‌یان به‌شێوه‌زاری كرمانجی (لاتینی) چاپكردووه بۆ قوتابییانی دیاسپۆرا و ره‌وانه‌ی قوتابخانه كوردییه‌كانی ئه‌وروپایان كردووه.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نێردراوه، رایگه‌یاند كه:
*له‌چوارچێوه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی، وه‌ك پاڵپشتییه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خوێندن و پاراستنی زمانی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شه‌ش هه‌زار (6000) كتێبی زمانی كوردیمان به‌شێوه‌زاری كرمانجی (لاتینی) چاپكرد.
*ئه‌م كتێبانه بۆ ئاسته‌كانی یه‌كه‌م تا پێنجه‌می بنه‌ره‌تییه بۆ قوتابییانی دیاسپۆرا.
*كتێبه‌كان كه كێشیان (دوو تۆن و پێنج سه‌د و حه‌فتا (2570) كیلۆ بوو، به بارهه‌ڵگر ڕه‌وانه‌ی چوارده (14) قوتابخانه‌ی كوردی كه به‌شێوه‌زاری كرمانجی ده‌خوێنن له وڵاته‌كانی (ئه‌ڵمانیا، سویسرا، نه‌مسا، دانیمارك، لۆكسمبۆرگ) كران.
*له (25 ی 10 ی 2025) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌د كتێبی كوردی به‌هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانی و بادینی به‌كێشی دوو تۆن و سێ سه‌د و بیست كیلۆ ره‌وانه‌ی قوتابخانه كوردییه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كرد.
PM:11:12:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت