پارتی جێگری سه‌رۆك و وته‌بێژی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق دیاریكرد
وێستگه‌نیوز -
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك و وته‌بێژی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رووداو وتی: "ئه‌مڕۆ به فه‌رمی رێبوار هادی وه‌كو جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن و دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار وه‌كو وته‌بێژی فراكسیۆن دیاریكران".
پێشتر و له 4ی كانوونی دووه‌می 2026دا شاخه‌وان عه‌بدوڵا وه‌كو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق دیاریكرا.
پێشتریش له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراقدا فه‌رهاد ئه‌ترووشی په‌رله‌مانتاری پارتی به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
PM:07:47:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت