له دوو رووداوی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و چواری تر برینداربوون
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له دوو رووداوی هاتووچۆدا له‌ناو شاری كه‌لار كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و چواری تر برینداربوون.
هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (دووشه‌مه) دوو رووداوی هاتووچۆ له‌جۆری پێكدادان له ناوشاری كه‌لار ڕوویدا، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و چواركه‌سی تر برینداربوون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "رووداوی یه‌كه‌م له ترافیك لایتی نزیك شاره‌وانی كه‌لار روویداوه له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (هۆندا ئه‌لنترا و رینۆ) به‌هۆیه‌وه هه‌ر دوو شۆفێره‌كه و دوو سه‌رنشین برینداربوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه برینداره‌كان له‌دایكبووی ساڵی 1949 و 1971 و 1998 و 2004ه‌و، سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژاركران.
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "رووداوی دووه‌م پێكدادانی بارهه‌ڵگرێك و ماتۆڕسكیلێكی دووتایه بوو له گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی دوو و بووه‌هۆی برینداربوونی لێخوڕی ماتۆڕسكیله‌كه به‌سه‌ختی كه له‌دایكبووی ساڵی 2000ه و پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا".
راشیگه‌یاند كه له‌لایه‌ن تیمی هاتووچۆوه هێڵكاری بۆ هه‌ردوو رووداوه‌كه ئه‌نجامدراوه، لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به هۆكار و چۆنیه‌تی رووداوه‌كان به‌رده‌وامه.
PM:06:30:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت