قوباد تاڵه‌بانی: ئامانجمانه قۆناغێكی نوێی پڕ له ده‌ستكه‌وت و شانازی بۆ یانه‌ی سلێمانی تۆمار بكه‌ین
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*یانه‌ی وه‌رزشیی سلێمانی به مێژوویه‌كی 70 ساڵه‌وه جێی شانازیی شاری سلێمانی و وه‌رزشی كوردستانه و تێكه‌ڵ به بیره‌وه‌ری چه‌ندین نه‌وه‌ی دانیشتووی ئه‌م شاره بووه.
*به شانازییه‌وه پۆستی سه‌رۆكی یانه‌كه‌م قبوڵ كرد.
*ئامانجمان ئه‌وه‌یه به هاوكاریی ستافی به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌كه و هانده‌ران و جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست، قۆناغێكی نوێی پڕ له ده‌ستكه‌وت و شانازی بۆ یانه‌ی سلێمانی تۆمار بكه‌ین به جۆرێك كه له ئاستی ئه‌و پێگه مێژووییه‌ی یانه‌ی سلێمانی و شاره حه‌یاته‌كه‌دا بێت.
*پلانمان هه‌یه قۆناغ به قۆناغ یانه‌كه پێش بخه‌ین تا ئه‌وه كاته‌ی به نازناوه‌كان شاد ده‌بێته‌وه و ده‌بێته ناوێكی دیار و شكۆدار له گۆڕه‌پانه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه قوباد تاڵەبانی لەلایەن دەستەی کارگێڕییەوە وەک سەرۆکی یانەی وەرزشی سلێمانی دەستنیشانکرا.
PM:05:25:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت