هه‌سه‌ده داوا له دیمه‌شق ده‌كات هه‌نگاو بنێت: كۆبانێ چه‌ندین هه‌فته‌یه گه‌مارۆ دراوه
وێستگه‌نیوز –
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر رێكه‌وتنێكی گشتگیر له نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هاوكات له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی هه‌سه‌ده بۆ پێگه‌كانی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات به حكومه‌تی سوریا، ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات (مه‌سه‌ده)، رایگه‌یاند شاری كۆبانێ كه ده‌كه‌وێته باكوری خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب، روبه‌ڕووی گه‌مارۆیه‌كی خنكێنه‌ر بووه‌ته‌وه و زیاد له نیو ملیۆن مرۆڤ كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 9ی شوباتی 2026، مه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "كۆبانێ ئه‌مڕۆ سزا ده‌درێت، چونكه له بری هه‌مو مرۆڤایه‌تی، به‌ره‌نگاری داعش بوه‌وه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه شاره‌كه بووه به "كارتێكی فشاری سیاسی دژ به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، وه‌ك جۆرێك له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی مه‌ترسیدار".
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت "هه‌ر قوربانییه‌ك به‌هۆی برسییه‌تی یان نه‌خۆشی یا نه‌بوونی ده‌رمان، گیان له ده‌ست بدات، ته‌واوی به‌رپرسیاره‌تی یاسایی ئه‌و كاره، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی گه‌مارۆكه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "یه‌كپارچه‌یی سوریا به برسی كردنی رۆڵه‌كانی بونیاد نانرێت، به‌ڵكو به پاراستنی كه‌رامه‌ت و مافه‌كانیان ده‌بێت".
له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات داوا له حكومه‌تی سوریا ده‌كات: "به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به هاوڵاتییه‌كانی هه‌ڵبگرێت و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان بكاته‌وه و هه‌مو ئه‌و رێكارانه رابگرێت كه هاوكاره له خنكاندنی شاره‌كه".
له هه‌مان كاتدا، ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات داوا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌كات "رۆڵی خۆیان بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایش ببینن و به‌خێرایی ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن، بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكه و رێگریكردن له هه‌ره‌سهێنانی دۆخی مرۆیی كه هه‌ڕه‌شه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌قامگیرییه ده‌كات كه له باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌دیهاتوون".
رۆژی دوو شه‌ممه، 3ی شوباتی رابردوو، بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی نێوان سوریا و هه‌سه‌ده، هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا، له باكوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات، چونه ناو شاری حه‌سه‌كه، ئه‌مه جگه له هه‌ردوو شاری قامیشلۆ و كۆبانێ.
PM:04:23:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت