وه‌زاره‌تی كاره‌با: هاوبه‌شان به‌پێی پێویست كاره‌با به‌كار بهێنن تاوه‌كو نه‌بێته بارگرانی له‌سه‌ریان
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه نرخی كاره‌با هه‌مان نرخه كه به رێگای یاسایی په‌سه‌ندكراوه، ده‌شڵێت: "هاوبه‌شان به‌پێی پێویست كاره‌با به‌كار بهێنن تاوه‌كو نه‌بێته بارگرانی له‌سه‌ریان".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه:
*هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه نرخی كاره‌با هه‌مان نرخه كه به ڕێگای یاسایی په‌سه‌ندكراوه و له وه‌قائعی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، نرخه‌كانیش دیاریكراوه بۆ یه‌ك مانگ حساب ده‌كرێت.
* پێدانی كرێی كاره‌با به ڕێگای ئۆنلاین هه‌نگاوێكی شارستانی و پێشكه‌وتوو و شه‌فافه و ئاسانكاریشه بۆ هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به بێ سه‌ردانیكردنی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با كرێی كاره‌باكه‌یان بده‌ن.
*كرێی كاره‌با له مانگی یه‌ك به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رما و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما زۆرێك له هاوبه‌شان بڕی كاره‌بای زیادیان به‌كارهێناوه، بۆیه له مانگی یه‌ك كرێی كاره‌با زیاتر بۆیان هاتۆته‌وه.
*ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێكیش بۆ هه‌ر هاوبه‌شێك دروست بووبێت، ئه‌وا له فه‌رمانگه‌كانی فرۆشتنی كاره‌با، تیمی تایبه‌ت چاره‌سه‌ری گرفته‌كه ده‌كه‌ن.
*ئومێده‌وارین هاوبه‌شانی كاره‌با به‌پێی پێویست كاره‌با به‌كار بهێنن تاوه‌كو نه‌بێته بارگرانی له‌سه‌ریان.
PM:10:29:08/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت