دژه‌تیرۆر و دژه‌تیرۆری عێراق له به‌غدا تیرۆریستێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پاش به‌دواداچوونی هه‌واڵگری ورد، هێزه‌كانییان به هاوبه‌شی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێبی سه‌ر به پارێزگای به‌غدا ئه‌نجامدا و داواكراوێكیان ده‌ستگیر كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا توانرا تیرۆریست (ع. م. خ.) داواكراو به مادده‌ی 4ی تیرۆر له لایه‌ن دادگای لێكۆڵێنه‌وه‌ی به‌غداوه ده‌ستگیربكرێت".
دژه‌تیرۆر ده‌ڵێت: "تاوانبار ئه‌ندامی به‌ناو ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشه به پله‌ی سه‌ربازی (جه‌نگاوه‌ر) له ولایه‌تی ئه‌نبار و له كه‌رتی رۆژئاوای جه‌زیره به‌شداری چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی كردووه به هێرشكردنه سه‌رهێزه ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی شاره‌كه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پاش ئازاد كردنی پارێزگای ئه‌نبار له ساڵی 2015 له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه تیرۆریستی ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌كداره هه‌ڵهاتووه‌كانی ئه‌و كاته‌ی به‌ناو رێكخراوی داعش هه‌ڵهاتووه بۆ وڵاتی سوریا، پاش مانه‌وه‌ی له وڵاتی سوریا كه به‌رده‌وام بووه له كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی دواتر به ڕێگه‌ی نایاسایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق، له سنووری هه‌ر دوو پارێزگای ئه‌نبار و به‌غدا ده‌ست به‌كاری تیرۆرستی ده‌كات".
راشیگه‌یاند كه "له شه‌وی 26/1/2026 له ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر و ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، توانرا تیرۆریستی ناو براو له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب ده‌ستگیر بكرێت و پاش ده‌ستگیركردنی، ده‌ستبه‌جێ ڕاده‌ستی یاساكرا به‌مه‌به‌ستی سزادانی".
PM:10:09:08/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت