شاندێكی ئاسایشی كۆبانێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز -
شاندێكی هێزه‌كانی ئاسایشی شاری كۆبانێ، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ گه‌یشته شاری حه‌له‌ب.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شاندێكی هێزه‌كانی ئاسایشی كۆبانێ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه گه‌یشتنه شاری حه‌له‌ب.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه شانده‌كه پێكهاتووه، له ئارین كۆبانێ هاوسه‌رۆكی هێزه‌كانی ئاسایشی كۆبانێ و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه شانده‌كه‌ی كۆبانێ له بینای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب، محه‌مه‌د عه‌بدولغه‌نی-یه‌وه پێشوازییان لێكرا.
PM:05:03:08/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت