ئیلهام ئەحمەد: مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر دەکرێن


وێستگەنیوز-

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایدەگەیەنێت، مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر دەکرێن، ئاماژە بەوەشدەکات، دەستکەوتی گەورەتر بەدەست دەهێنین.


ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، "مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر دەکرێن".

ئاماژەی بەوەکرد، "یارییەک لە ئارادایە و پێویستە لە ڕێگەی خەباتی سیاسییەوە پووچەڵ بکرێتەوە".

باسی لەوەشکرد، "دەستکەوتی گەورەتر بەدەست دەهێنین و بۆ هەر ئاستەنگێک کە بێتە پێشمان، چارەسەرێک دەدۆزینەوە".

ئیلهام ئەحمەد وتی، "کار دەکرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، سەرێ کانی و سەرجەم ئاوارەکانی دیکە".

وتیشی، "بۆ پەراوێزخستنی گەلی کورد، هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن فیتنە و شەڕی ناوخۆیی لە نێوان پێکهاتەکاندا هەڵگیرسێنن و رق و کینە بچێنن".


PM:10:27:07/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت