کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە هەندێک کات و ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت".
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، "پلەکانی گەرما بۆ ئەمشەو بە نزیکی 4 تـا 7 پلە نزم دەبێتەوە".
بڕی باران بارینی ئەمڕۆی چەند ناوچەیەکی هەرێم:
هەولێر 8.3 ملم
دهۆک 12.7 ملم
سلێمانی 4.2 ملم
زاخۆ 18.3 ملم
پیرمام 14.7 ملم
چەمچەماڵ 3.6 ملم
شەمامک 3.5 ملم
PM:09:21:07/02/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت