لەبارەی هاتنی مووچەی مانگی یەک زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو
وێستگەنیوز-
چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 48 بۆ 72 کاتژمێری داهاتوو مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بنێردرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند، "چاوەڕوان دەکەین لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا پارە بگات، سبەی یەکشەممە نووسراوەکان و ڕێکارەکان تەواو بکرێن و دووسبەی پارە بگات".
رۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، وەزارەتی دارایی کوردستان وەک یەکێک لە پابەندییەکانی خەرجکردنی مووچە بڕی 120 ملیار دیناری بە کاش خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لەڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت، "لەگەڵ گەیشتنی پارە خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکەینەوە، رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکەین و لە ماوەی سێ رۆژ تەواوی مووچە دابەش دەکەین".
PM:07:59:07/02/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت