پۆلیسی سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی گەنجێک بەهۆی خواردنی قارچکەوە روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ شەممە 7ی شوباتی 2026، ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، "شەوی رابردوو لە گوندی باڵخی ناحیەی گاپیڵۆنی سەر بە قەزای شارباژێڕ دوو گەنج کە هاوڕێی یەکتربوون لە باخێک ماونەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هاتوون بۆ نەخۆشخانە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجەکە روون نییە و چاوەڕێی راپۆرتی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی دەکەین بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە و تائێستا هۆکارەکەی روون نییە".

ئەمەش لەکاتێکدایە سەرچاوەیەک لە تەندروستیی سلێمانی بە پەیامنێری وێستگەنیوزی راگەیاند، "هۆکاری گیانلەدەستدانی (شێروان جەبار) بەهۆی لێچوونی غازی زۆپاوە بووە".


PM:06:05:07/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت