دوو کرێکار لە هەولێر کەوتنە ناو تانکی قیر و گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 7ی شوباتی 2026، لە هەولێر دوو کرێکار لە کارگەیەکی دروستکردنی ئیزوگام لەکاتی پاککردنەوەی تەنکییەکی قیر کەوتنە ناو تەنکییە قیرەکەوە و بەهۆی نەمانی ئۆکسجین خنکان.
بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانیان لە هەوڵی دەرهێنانی کرێکارەکاندان و تا ئێستا تەرمەکانیان دەرنەهێنراوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، یەکێک لە کرێکارەکان ئێرانییە و ئەوی دیکەشیان بەنگلادیشییە.
PM:04:19:07/02/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت