دانیشتوانی ژماره‌یه‌ك گوند له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر سوپای عێراق، رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كه‌ركوكیان داخست
وێستگه‌نیوز –
له‌كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر داخستنی رێگای گونده‌كانیان له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، دانیشتوانی ژماره‌یه‌ك گوندی شاری كه‌ركوك، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و رێگای سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاری هه‌ولێر داخست.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی شوبات سوپای عیراق به‌شێك له‌و رێگایانه‌ی گونده‌كانی داخست كه ده‌چنه‌وه سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك – هه‌ولێر.
ماڵپەڕی کەرکوک ناو بڵآوی کردەوە کە "وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌كیش به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی سوپای عێراق، دانیشتووانی ئه‌و گوندانه ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك -هه‌ولێریان له نزیك گوندی داره‌مان داخست".
ئاماژەشی بەوەدا کە "جوتیاران و خاوه‌نی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و گوندنشینان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رێگای گه‌یشتنیان به رێگای سه‌ره‌كی لێداخراوه، بۆیه به ئاگركردنه‌وه له‌سه‌ر رێگاكه و تایه سوتاندن رێگاكه‌یان به‌كاتی داخستووه".
ئەوەشی خستەڕوو کە "پاساوی سوپا بۆ ئه‌و كاره ئه‌وه‌یه له‌و رێگایانه‌وه كه به‌شێكی زۆریان دروستكراون و قیرتاونه‌كراون، كه‌لوپه‌ل و پێداویستی نایاسایی و رێگه‌پێنه‌دراو هاورده‌ی كه‌ركوك ده‌كرێت و له پشتی بازگه‌كه‌وه ده‌بردرێته ناو شاری كه‌ركوك".
یه‌كێك له گوندنیشان لەوبارەوە دەڵێت: "سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌توانێت چاودێری وردی رێگاوبانه‌كان بكه‌ن بۆ رێگریی له قاچاغچێتی، نه‌وه‌ك رێگای هاتوچۆی هاوڵاتیان دابخه‌ن، ئێمه ئه‌وه قبوڵناكه‌ین".
PM:02:12:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت