فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا له‌گه‌ڵ پارێزگاری حه‌سه‌كه كۆبۆوه
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حكومه‌تی دیمه‌شق سه‌ردانی پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ی كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی وت كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی شوباتی 2026، شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا سه‌ردانی پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ی كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه شانده باڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆی سوریا به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مید مه‌روان ئه‌لعه‌لی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له حه‌سه‌كه سه‌ردانی نوره‌دین عیسا پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ی كرد.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا له بینای پارێزگا، به ئاماده‌بوونی مه‌حمود خه‌لیل عه‌لی، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌گه‌ڵ نوره‌دین عیسا پارێزگاری حه‌سه‌كه كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌روان ئه‌لعه‌لی بۆ پیرۆزبایی له پارێزگار نوره‌دین عیسا بووه به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌یدا.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ پارێزگاری نوێی حه‌سه‌كه به فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربێت و ده‌ست به راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی ده‌كات.
PM:01:58:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت