دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد: بۆچی له‌ئاست پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده بێباكن؟
وێستگه‌نیوز –
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی مه‌ترسی له‌به‌رده‌م ده‌رگایه، رووبه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش ده‌پرسێت: "بۆچی له‌ئاست پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده بێباكن؟ كه‌ی به هۆش دێنه‌وه!؟".
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له (20/10/2024) ئه‌نجامدرا، تا ئێستا ماوه‌ی (ساڵێك و سێ مانگ و پانزه رۆژ) تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ریدا، كه‌چی جگه له دانیشتنی سوێندخواردنی ئه‌ندامان، هیچ هه‌وڵێك نه‌بووه و نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان دروست بێت و بكه‌وێته‌وه سه‌ر پێ و هه‌نگاو بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێی شه‌رعیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان (ساڵێك و سێ مانگ و پانزه رۆژ) له ته‌مه‌نی رۆیشتووه، له ئێستادا ته‌نها (دوو ساڵ و هه‌شت مانگ و پانزه رۆژ)ی ماوه و دوای ئه‌وه ده‌بێ جارێكی تر بچینه‌وه ناو هه‌ڵبژاردنێكی تر".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له‌م سه‌روبه‌نده‌دا هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه، گرنگیان به دوو بابه‌ت داوه، له‌وانه:
یه‌كه‌میان سه‌رقاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و رێكخستنه‌وه‌و دروستكردنی حكومه‌تی عیراقن، كه‌چی وازیان له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌ی خۆیان و دروستكردن و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم هێناوه.
دووه‌میشیان سه‌رقاڵی پاراستن و پشتیوانیكردنی ئیداره‌ی رۆژاڤان، كه كارێكی زۆر باش و ئه‌ركێكی نیشتیمانییه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، ئه‌م كاره‌ساته‌ی رۆژئاڤا به هۆش خۆیانی نه‌هێناونه‌ته‌وه تا خه‌ریكی دروستكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان بن.
دامه‌زراوه‌ی په‌ی باسی له‌وه‌كردووه كه "ئێستا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، راسته‌وخۆ له‌سه‌ر زمانی وڵاتانی زلهێزی جیهانه‌وه مه‌ترسییه‌كانیان به‌رگوێ كه‌وتووه، له دوای په‌لاماری حكومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاوا راسته‌وخۆ له‌وه تێگه‌یشتوون كه به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له چركه و ئان و ساتدا له گۆڕانكاریدان، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ده‌گۆڕێن مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ناوه‌خۆی ئه‌و ئیدارانه زیاتر ده‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیدارانه یه‌كگرتوو و یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست نه‌بن، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیدارانه خاوه‌نی شه‌رعیه‌تی قانونی نه‌بن، ناتوانن وه‌ك پێویست به‌رگری بكه‌ن، ئه‌وه‌ی توانرا له رۆژاڤا زیانه‌كان كه‌متر بكاته‌وه، یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌ستی بوو له‌ناو رۆژاڤادا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ره، هه‌رچه‌نده هێزه سیاسییه‌كان راسته‌وخۆ گوێبیستی بۆچوونی به‌رپرسانی باڵا بوونه كه پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ئان و سات ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ر گۆڕا جگه له یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی هێزه كوردستانییه‌كان، هیچ هێزێكی تر نیه بیانپارێزێت. كه‌چی له هه‌موو كاتێك زیاتر له یه‌كترییه‌وه دوورن، ئه‌و هه‌موو مه‌ترسیانه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، خه‌مسارد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شانه‌ی هه‌ن تا دێت جیاوازییه‌كانیان قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا هاتووه كه "له‌كاتێكدا كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، گوایه له‌لایه‌كه‌وه خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی عیراقین و له‌لایه‌كی تره‌وه پشتیوانی ئیداره‌ی رۆژاڤان، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه پرسیارێك هاتۆته كایه‌وه: ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه كه ئه‌وه‌نده دڵسۆزن! ئه‌وه‌نده په‌رۆشی پشتیوانی ئیداره‌ی رۆژاڤا و رێكخستنه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراقن! ئه‌ی بۆچی به‌شێك له‌و په‌رۆشی و دڵسۆزییه‌یان بۆ ناوخۆی هه‌رێم به‌كار ناخه‌ن؟ ئه‌ی بۆچی له‌ئاست پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌نده بێباكن؟ له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنچینه‌یی و پشتیوانی هه‌رسێ پارچه‌كه‌ی تری كوردستانه، به‌تایبه‌تی له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی سه‌ر رۆژاڤا ئه‌نجامده‌درێت ئه‌و راستیانه ده‌ركه‌وتن. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌كان به‌بێ جیاوازی دڵسۆزن بۆ پاراستنی ئه‌زمونی سیاسی له پارچه‌كانی تر، ده‌بێ ئه‌م ئه‌زمونه‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێ".
ده‌شڵێت: "ئێستا كه بۆ چه‌ند مانگێك ده‌چێ له هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، دیاریش نییه چاره‌نوسی موچه‌كانیان چی ده‌بێت! به‌ڵام وێرای ئه‌وه‌ش هاوڵاتیان له پشتیوانی پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان سارد نه‌بوونه‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم سارد بۆته‌وه له‌وه‌ی هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ دابینكردنی موچه بۆیان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له ئێستادا كه هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م مه‌ترسییه گه‌وره‌كانی نه‌بوونی موچه، هه‌ره‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و گۆڕانكارییه ئیقلیمییه نوێكاندایه، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی به دوو كاندیدی جیا چوونه‌ته ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماره‌وه! ئه‌و هێزانه له بری ئه‌وه‌ی سود له را جیاوازه‌كانی نێوان ماڵی شیعی وه‌ربگرن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و دانانی كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به یه‌كده‌ست و یه‌ك گروپ له‌گه‌ل شانده‌كانی هێزه شیعی و سوننیه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن، ماف و داواكارییه‌كانی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌یان بكردایه‌ته مه‌رج بۆ ئه‌وه‌ی به‌و مه‌رجانه بچنه ناو حكومه‌تی ئایینده‌و ده‌نگ بده‌ن، كه‌چی به جیاجیا داده‌نیشن و هه‌ر یه‌كه‌یان تاكه مه‌رجیان ئه‌وه‌یه كاندیدی دلخوازی خۆیان به سه‌رۆك كۆمار ده‌ربچوێنن، نه‌ك ماف و داواكارییه‌كانی خه‌لك و پشتیوانی به‌هێزكردنی ئه‌زمونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، نه‌ك جێبه‌جێكردنی مادده ده‌ستورییه‌كان به مادده‌ی (140)یشه‌وه".
"ئه‌مانه هه‌مووی پێمان ده‌لێن كه هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، هه‌رچه‌نده مه‌ترسییه‌كانیش زیاتر بن، ئه‌وان خه‌مساردتر ده‌بن، چه‌نده هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌ست و پشتیوانی بن له پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا، گه‌رمتر بن، ئه‌وان ساردتر ده‌بنه‌وه بۆ به‌رگری كردن له ماف و شایسته‌كانیان"، دامه‌زراوه‌ی په‌ی واده‌ڵێت.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه "بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌رده‌رگه‌یان گرتووه، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد، بۆ پاراستنی هاوسه‌نگییه‌كان و بره‌وپێدان و پاراستنی ئه‌و جۆش و خرۆش و یه‌كده‌نگییه، بۆ رێزگرتن له‌و په‌رۆشییه‌ی هاوڵاتیان، پێویسته له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی له زوترین كاتدا، له‌لایه‌كه‌وه گوتار و داواكانیان یه‌كبخه‌ن له به‌غدا، له هه‌ولێریش له زوترین كاتدا په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه و كابینه‌ی نوێ پێك‌بێنن و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان له په‌كخستن ده‌رباز بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه گۆڕانكارییه‌كان ئه‌وه‌نده خێران، له‌و سه‌رده‌می به‌رژه‌وه‌ندی و بێوه‌فاییه‌دا كه‌س فریای گه‌لی كوردستان ناكه‌وێت!"
دامه‌زراوه‌ی په‌ی راشیگه‌یاندووه كه "پێویستیشه ئه‌مجاره هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، میدیاكاران، رێكخراوه‌كان، چالاكوانانی مه‌ده‌نی، رۆشنبیران، هاوڵاتیان به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه‌وه، ئه‌و یه‌كده‌نگییه بپارێزن، بیگوازنه‌وه‌و روو له ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، به‌ده‌نگی به‌رز پێیان بڵێن: واز له‌و سیاسه‌ته دووفاقییه بێنن، واز له‌و خۆ نمایش كردنه ده‌ستكرده بێنن، نمایشی خۆدلسۆز بوونی راسته‌قینه بێننه كایه‌وه، ناكرێ له‌لایه‌كه‌وه له هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراقدا بن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا رق به‌رامبه‌ر یه‌كتری هه‌ڵڕێژن و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان په‌ك بخه‌ن، هیچ دلسۆزییه‌ك نه‌بینرێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و كابینه‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان، چونكه هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه زیاتر ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌رفه‌تانه كه له ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه دێنه ئاراوه له‌بار ده‌برێن و له‌ده‌ست ده‌چن".
AM:11:58:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت