وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم: گرفتی پچڕانی كاره‌با درووست بوو
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه گرفتی پچڕانی كاره‌با له به‌شێك له شاره‌كانی هه‌رێم درووست بوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گازی سرووشتی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، گرفتی پچڕانی كاره‌با له به‌شێك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی درووست بوو.
*ئه‌م گرفته به‌شێوه‌كی كاتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی ده‌بێت.
*تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای داناغاز سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری گرفته‌كه‌ن.
*له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرفته‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و دۆخی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه.
AM:11:39:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت