پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی دوو منداڵه‌كه بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*كاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری ۲۰۲٦/٢/٧ ته‌رمی دوو منداڵ به‌ناوه‌كانی (مه‌یلی مه‌ریوان محه‌مه‌د) له ڕه‌گه‌زی مێ و (میر مه‌ریوان محه‌مه‌د) له ڕه‌گه‌زی نێر ڪه هه‌ردووكیان دووانه‌ن و ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵه دانیشتووی ڕانیه/ گه‌ڕه‌كی تیتۆكه‌ن گه‌یشته نه‌خۆشخانه.
*به وته‌ی كه‌سوكاریان شه‌وی ڕابردوو له ژووری منداڵه‌كان هیته‌ری كاره‌با كاری كردووه فه‌ڕشی ژێر هیته‌ره‌كه گه‌رم بووه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ده‌ركردنی بۆن و دووكه‌ڵ له ژووره‌كه‌دا و به‌هۆیه‌وه هه‌ردوو منداڵه‌كان به هۆی دووكه‌ڵی فه‌ڕشه‌كانه‌وه خه‌نكاون.
*ته‌رمی ناوبراوان دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی توێكاری له پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه ڕاده‌ستی كه‌س وكاری كرایه‌وه.
*په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
*لێره‌وه ئاگاداری هاووڵاتی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه شه‌وان له كاتی خه‌وتندا ئامێره كاره‌باییه‌كان بكوژێنه‌وه تا به دووبن له‌م ڕووداوی له‌م جۆره به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
AM:11:31:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت