عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: گرانكردنی نرخی كاره‌با، روتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه و زوڵمێكی گه‌وره‌یه
وێستگه‌نیوز -
*هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وتوومانه دژی كاره‌بای 24 كاتژمێری نین و له‌گه‌ڵ زیاده‌ڕه‌ویدا نین له به‌كارهێنانی.
*ئه‌م نرخه گرانه له زستاندا لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و به‌شێكی زۆری خێزانه‌كان هاواریان لێ هه‌ستاوه.
*چۆن ده‌بێت خێزانێكی ئاسایی 350 هه‌زار دینار پاره‌ی كاره‌بای بۆ بێته‌وه؟ به‌چی بیدات؟
*خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت 285 هه‌زار دینار پاره‌ی كاره‌بای بۆ هاتووه‌ته‌وه؟
*ماڵی ئاسایی هه‌یه 1 ملیۆن دیناری بۆ هاتووه‌ته‌وه. یارییه‌كی زۆر سه‌یری تێدایه، ماڵ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر مانگی پێشووی سه‌رف كردووه، كه‌چی پاره‌ی كاره‌باكه‌ی سێ قات بۆ هاتووه‌ته‌وه.
*ئه‌مه فێڵێكی گه‌وره‌یه و ده‌بێت رێگه‌ی لێبگیرێت.
*فێڵێكی تر ئه‌وه‌یه ده‌بێت خه‌ڵك رازی نه‌بێت به‌وه‌ی 45 رۆژ جارێك پاره‌ی كاره‌بای بۆ بێته‌وه، چونكه هه‌تا بڕی به‌كارهێنانه‌كه زیاتر بێت، گرانتر ده‌بێت.
*گرانكردنی كاره‌با مه‌ترسیداره، تۆ مووچه‌ت نه‌داوه، مووچه‌شت دابێت، هاوڵاتی چۆن ده‌توانێت 350 هه‌زار دینار پاره‌ی كاره‌با بدات؟
*ئه‌مه زوڵمێكی گه‌وره‌یه، ئه‌م داهاته زۆره‌تان چی لێكردووه، به‌راورد به‌پێشوو پاره‌ی كاره‌با حه‌وت قات بووه، كه‌واته ئێستا داهاتی كاره‌با حه‌وت قات بووه، ئه‌م داهاته زۆره كوا؟
AM:10:58:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت