به‌هۆی سۆپاوه دوو مناڵ گیانیان له ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن –
له گوندێكی سنووری رانیه له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، دوو منداڵی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ كه دووانه‌بوون گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، كاتێكی زووی به‌یانی ئه‌مڕۆ له تیتۆكه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای رانیه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به په‌یامنێری وێستگه گه‌یشتووه، ئه‌و خێزانه چوار منداڵیان هه‌بووه یه‌كیان زۆر بچووك بووه و لای دایكه‌كه بووه، سیانه‌كه‌ی تریان له ژوورێكی تردا خه‌وتوون كه دووانیان ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵ بووه و دووانه بوون و ئه‌وی تریان گه‌وره‌تر بووه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌كاتی خه‌وتنیاندا سۆپایه‌ك له ژووره‌كه‌یاندا ئیشی كردووه و كورسییه‌كی منداڵانه‌ی له‌به‌رده‌مدا بووه. له‌و كاته‌ی منداڵه‌كان خه‌وتوون، كورسیه‌كه گڕی گرتووه و له ئه‌نجامدا دووكه‌ڵ دروستبووه له ژووره‌كه‌دا.
به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو منداڵه دووانه‌كه كه كچ و كوڕ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و منداڵه‌كه‌ی تر سه‌لامه‌ت بووه.
AM:09:39:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت