مەسرور بارزانی: هەوڵدەدەین لە ململانێی نێوان ئێران و ئەمریكا دەربچین و ئەوە شەڕی ئێمە نییە
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدەین لە ململانێی ئێران و ئەمریكا دەربچین، ئاماژە بەوەشدەکات، با پەرلەمانتارانی كوردستان کۆببنەوە و لەنێو کاندیدەکانی پۆستی سەرۆك كۆماردا یەكێكیان هەڵبژێرن.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی (زە نەشناڵ)ی ئیماراتی لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ دوبەی باسی لە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد و رایگەیاند، "هەوڵدەدەین لە ململانێی ئێران و ئەمریكا دەربچین، ئەوە شەڕی ئێمە نییە، ئێمە نابینە بەشێک لەم شەڕە".
لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەدا باسی لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد و وتی، "هەڵبژاردن بایەخی هەیەو هەرکەسێک لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوت دەبێت توانای کاندیدکردنی هەبێت".
وتیشی، "پێشنیار دەكەم ئەم بابەتە بخرێتە بەردەم دەنگدان لە پەرلەمانی کوردستان، با پەرلەمانتارانی كوردستان کۆببنەوە و لەنێو کاندیدەکانی پۆستی سەرۆك كۆماردا یەكێكیان هەڵبژێرن و وەک کاندیدێکی یەکگرتوو بخرێتە بەردەم پەرلەمانی عێراق".
مەسرور بارزانی باسی لەوەکرد، "ئەگەر ئەوە یەکێک بێت لە بژاردەکان، ئەوا بژاردەی دیکە ئەوەیە کە ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بۆ كاندیدە كوردەكان بدەن، هەر كەس زۆرترین دەنگی هێنا ببێت بە كاندیدی هەمووان".
PM:04:32:06/02/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت