كەشناسی: لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت


وێستگەنیوز-

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت و کاریگەری دابارین بۆ ئەمشەو زیاتر لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەلاتی هەرێم دەبێت.

ئاماژەشیكرد، بۆ رۆژی شەممە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت .

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر 15پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

بەپێی راگەیەندراوەكە رۆژی شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت و لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە هەندێک کات بە شێوەی لێزمە باران دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەممە:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 12پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی


AM:11:15:06/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت