گه‌نجێكی كورد له‌نێو سوپای روسیادا كوژرا
وێستگه‌نیوز –
گه‌نجێكی كورد كه له‌ماوه‌كانی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چووبووه روسیا، له ریزه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته له شه‌ڕی ئۆكرانیادا كوژرا.
له 15ی ئابی ساڵی رابردوو 2025ه‌وه گه‌نجێكی خه‌ڵكی سیده‌كان له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست به‌ناوی مه‌تین عه‌بدولوه‌هاب، له ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه و بێسۆراخ ده‌بێت.
دواتر له رێگه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌وه ده‌ركه‌وت كه له به‌ره‌كانی جه‌نگ له ریزه‌كانی سوپای رووسیا دژی سوپای ئۆكرانیا چه‌كی هه‌ڵگرتووه و ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كوژرانی دراوه‌ته خێزانه‌كه‌ی.
كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه رایانگه‌یاند كه كوڕه‌كه‌یان له‌لایه‌ن گرووپێكه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراوه و بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕی دژی ئۆكراینا، براوه‌ته روسیا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 05-02-2026، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆرانه‌وه، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌یان پێدراوه.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: "هه‌واڵی نه‌مانی ئه‌و گه‌نجه‌مان له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روسیاوه پێگه‌یشتووه".
راشیگه‌یاند كه "ئێستا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
PM:07:35:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت