قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای ئابووری ئه‌ڵمانیا گه‌شه‌پێدانی ئابووری له كوردستان تاووتوێ ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای ئابووری ئه‌ڵمانیا گه‌شه‌پێدانی ئابووری له كوردستان تاووتوێ ده‌كات و هه‌ردوو جه‌ختیان كرده‌وه كه ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره هه‌یه بۆ به‌شداریكردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ڵمانی له گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی شوباتی 2026 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له وه‌فدێكی باڵای ئابووری ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیی دۆرسییا شوتز، به‌ڕێوه‌به‌ری دیسكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوری ئه‌فریقیا له وه‌زاره‌تی ئابووری و وزه‌ی ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی پرسی گه‌شه‌پێدانی ئابووری له كوردستان و چۆنییه‌تی كارئاسانیكردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی ئه‌لبرێخت ڤۆن ڤیتكا، كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، باس له ژێرخانی ئابووری كوردستان و چاكسازییه ئابوورییه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم كرا.
هه‌ردوولاش هاوڕابوون ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره هه‌یه بۆ به‌شداریكردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ڵمانی له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان و به پێویست زانرا كاری هاوبه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌شداریی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ڵمانی له گه‌شه‌پێدانی كوردستان زیاتر بكرێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌یدا به گرنگیی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا و رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌موو جۆره كارئاسانی و هاوكارییه‌ك پێشكه‌شی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ڵمانی بكات.
PM:05:05:05/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت