وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: لە هەولێر لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆدەبمەوە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاشکرای دەکات لە هەولێر لەگەل مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، ژان نۆێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە سەردانێکیدا بۆ دیمەشق و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "لە هەولێر لەگەڵ مەزڵوو عەبدی کۆدەبمەوە و تاوتوێی رێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "فەرەنسا هەمیشە لە تەنیشت گەلی سوریا وەستاوە کە بوونە قوربانیی دڕندایەتیی رژێمی ئەسەد و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنیان بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی باشتر".
لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا وتی، "ئەو رێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە، چونکە ئەم رێککەوتنە مافە بنەڕەتییەکانی کورد لە سوریا دەستەبەر دەکات و هاوکات دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تێرۆریستی داعش لە ناوچەکەدا".
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبێتەوە.
PM:02:32:05/02/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت