پێشەوا هەورامانی بە تووندی وەڵامی محەمەد حەلبوسی دەداتەوە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی وەڵامی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم دەداتەوە لە دوای ئەوەی رایگەیاند، هەرگیز سەردانی هەولێر ناکات و پێویستە ئەو تێڕوانینە "خۆبەزلزانییە" کۆتایی بێت و بگاتە ئاستێکی واقیعی، دەشڵێت، "ئامادە نییم بێمە هەولێر تەنیا بۆ ئەوەی ببمەوە بە سەرۆکی پەرلەمان، تەنانەت ئەگەر لەسەر ژیانیشم بێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا بۆ حەلبوسی رایگەیاند، "هەولێر پێشوازیت لێناکات، لێرە جێی کەسێک نابێتەوە کە نکوڵی لە چاکە دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت کە پێویستە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بکرێت دەربارەی ئەو ملیۆنان دۆلارەی کە لە رێگەی دۆسیەکانی گەندەڵییەوە بەدەستتهێناوە، بە بەکارهێنانی خوێن و ئارەقی رۆڵەکانی گەلی عێراق".
بەپێی وتەی وتەبێژی حکومەت، مانەوەی کەسانی وەک حەلبوسی "بەداخەوە ئەوە دەسەلمێنێت کە شۆڤێنیەت هێشتا لە عێراقدا بنبڕ نەکراوە".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، "دەبێت حەلبوسی وانە لە مێژوو وەربگرێت و هەرێمی کوردستان بەرهەمی قوربانیدانی گەورەیە و ئەو لەوە بچوکترە کە سنوور بۆ ئیرادەکەی دابنێت".
PM:01:36:05/02/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت