ئومێد خۆشناو: سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی ئێن ئاڕتی له كوردستان داده‌خرێن
وێستگه‌نیوز –
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به بڕیاری داواكاری گشتی، نووسینگه‌كانی ده‌زگای میدیایی ئێن ئاڕ تی، له هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن و یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به رووداوی وت:
*پێشتر به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به سیمبوولهكانی نیشتمان، سكاڵا له‌سه‌ر ئێن ئاڕ تی تۆماركراوه.
*ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی داواكاری گشتی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی ئێن ئاڕ تی له هه‌رێمی كوردستان دراوه.
*بڕیاره‌كه بۆ داخستنی سه‌رجه‌م نووسینگهكانیانه، به‌ڵام له هه‌ولێر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه.
*ئه‌و هێزه‌ی نووسینگه‌كه‌ی داخستووه، پۆلیس بووه و فه‌رمانی دادگای جێبه‌جێ كردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشی به سیاسه‌ته‌وه نییه.
پێشتر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه "هێزێكی پارتی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه له شاری هه‌ولێر و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانیان كردووه‌ته ده‌ره‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر نووسینگهكهدا گرتووه".
لای خۆیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به وێستگه نیوزی وت كه "پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی نییه له سلێمانی كه‌ناڵه‌كه‌مان دابخات وه‌ك چۆن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به ویستی خۆی نووسینگه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌مان دادەخات".
PM:02:29:04/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 4360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت