ده‌زگای ئاسایش ده‌ستگیركردنی ڕێكاری حاجی عه‌لی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی رێكاری حاجی عه‌لی به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كی تۆمه‌تبار رێكاری حاجی عه‌لی له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان كه به‌شێوه‌ی نه‌شیاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌رامبه‌ری ده‌كات، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌دواداچوونمان شه‌وی ڕابردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا".
ده‌زگای ئاسایش راشیگه‌یاند كه له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی (2) له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
AM:11:04:04/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت