جوانڕۆ محه‌مه‌د: توركیا په‌یجه‌فه‌رمییه‌كه‌می له‌و وڵاته راگرت و ئاسمانی به روومدا داخست
وێستگه‌نیوز –
جوانڕۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره‌وه په‌یجه‌فه‌رمییه‌كه‌می له‌و وڵاته راگیراوه و ئاسمانی توركیاشی به روودا داخراوه، ده‌شڵێت: "ئه‌و سزایه، خه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌كه‌مه!".
جوانڕۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له ژێر ناوی "ئه‌و سزایه، خه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌كه‌مه!"، رایگه‌یاند كه:
*ئه‌مڕۆ، ده‌سه‌ڵاتی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا (ICTA/BTK) په‌یجه‌فه‌رمییه‌كه‌می له‌و وڵاته ڕاگرت و ئاسمانی توركیای به ڕوومدا داخست.
*تاوانم چی بوو؟ ئه‌وه‌ی كه ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی كوردم به‌رز كرده‌وه و پشتیوانیم له هاونیشتمانیانی خۆم له ڕۆژئاوای كوردستان كرد.
*وه‌ك نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌ركی نیشتمانی و مرۆییم ئه‌نجام دا، به هه‌موو ئامرازه‌كانی سۆشیال میدیا هه‌ڵوێستم ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ خه‌م و ئازاری هاوزمانه‌كانم له ڕۆژئاوای كوردستان وه‌ستام.
*ئه‌م سزایه، پاداشتی بێده‌نگ نه‌بوونمه له به‌رامبه‌ر سته‌مدا!
*سكوت له به‌رامبه‌ر ناحه‌قیدا وه‌ستانه له‌گه‌ڵ زاڵمدا!
*شانازی به كوردایه‌تی و به هه‌ڵوێستی ڕاستگۆیانه‌م ده‌كه‌م. ئه‌م "سزا”یه وه‌ك نیشانێكی ڕێز و خه‌ڵاتێكی سیاسی پێشكه‌ش به خه‌م و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌م له ڕۆژئاوا و هه‌موو كوردستانی گه‌وره ده‌كه‌م.
PM:09:06:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت