كه‌ركوك بڕیاری پشووی دا
وێستگه‌نیوز –
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاریدا به‌بۆنه‌ی نیوه‌ی شه‌عبان و زیاره‌تی شه‌عبانییه‌وه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكه رابگیرێت و بكرێته پشوو.
رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه له ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگادا پشووی فه‌رمییه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پشووهكهفهرمانگه ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان (ئه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانیان به شێوه‌ی شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه) ناگرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "(زانكۆ، كۆلێژ و په‌یمانگاكان) سه‌رپشك كران له ڕاگه‌یاندنی پشوو یان به‌رده‌وامبوونی ده‌وام به‌پێی پابه‌ندییه‌كانیان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا كه ڕۆژی گه‌ردن ئازادی و لێبورده‌ییه".
PM:08:14:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت