قوباد تاڵه‌بانی: له‌ڕووی سیاسییه‌وه پێویستیمان به یه‌كڕیزی هه‌یه تا سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌مان بپارێزین
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دا له‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن، ده‌شڵێت: "له‌ڕووی سیاسییه‌وه پێویستیمان به یه‌كڕیزی هه‌یه تا سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌مان بپارێزین".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له فه‌یسبووك نووسی:
*له كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ تۆماسۆ سانسۆنی، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا باسمان له مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش كرد له ناوچه‌كه‌دا.
*ئێمه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێت ئه‌و زانیارییانه زۆر به جدی وه‌ربگرین كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌مان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
*جه‌ختیشم له‌وه كرده‌وه كه پێویسته له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌مان هه‌بێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م گروپه تیرۆریستییه.
*بۆ ئه‌مه‌ش له‌ڕووی سیاسییه‌وه پێویستیمان به یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی هه‌یه تا بتوانین له‌ڕووی ئه‌منی و سه‌ربازیشه‌وه به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ بین و سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌مان بپارێزین.
PM:05:25:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت