له سلێمانی دوو چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر دوكانێكی ئاڵوگۆڕی دراو و بڕێكی زۆر پاره‌یان دزی
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د –
له شاری سلێمانی دوو چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر دوكانێكی ئاڵوگۆڕی دراو و به وته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی"33 ملیۆن دینار و 19 هه‌زار و 800 دۆلاریان بردووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی دوو چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر دوكانێكی ئاڵوگۆڕی دراو.
شاڵاو خاوه‌نی دووكانه‌كه له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "كاتژمێر 8:40 خوله‌كی شه‌وی رابردوو دوو چه‌كداری ده‌مامكدار به ده‌مانچه‌وه هاتنه‌ژووره‌وه".
وتیشی: "یه‌كێكیان ده‌مانچه‌ی خسته‌سه‌ر سه‌رم و ئه‌وی تریان كه جانتایه‌كی پێ‌بوو ده‌ستیكرد به پاره‌كۆكردنه‌وه و چی پاره‌ی لێ‌بوو كردیه جانتاكه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "چه‌كداره‌كان 33 ملیۆن و 476 هه‌زار دینار و 19 هه‌زار و 800 دۆلار و دوو هه‌زار پاوه‌ند و 3 هه‌زار و 500 یۆرۆیان بردووه".
باسی له‌وه‌شكرد كه چه‌كداره‌كان كورد بوون و یه‌كێكیان شه‌ڕواڵی له‌پێدابوو، ئه‌وی تریشیان جلی ره‌شی له‌به‌ردا بووه و كڵاویان له‌سه‌ر بووه و ده‌موچاویان دیار نه‌بووه.
رائید ئاری له‌تیف وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌وباره‌وه بۆ وێستگه نیوز وتی: "ئاگادار كراوینه‌ته‌وه له رووداوه‌كه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباران ده‌رچووه و تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراون".
PM:04:55:03/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 2112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت