كۆمسیۆن وادەی بەستنی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانی دیاریكرد
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانگه‌ی كاروباری پارته سیاسییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رۆژی 16ی شوباتی 2026ی وه‌ك واده‌ی به‌ستنی كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری كه‌ركوك دیاریكرد؛ ئاراسته‌ی كوردساتی بزووتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "كه ئه‌م كۆنفرانسه ده‌رفه‌تێكی مێژووییه بۆ نوێبوونه‌وه و قۆناغێكی نوێ له خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ستپێده‌كه‌ین".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی كوردسات له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*پێشوازی له بڕیاری كۆمسیۆن ده‌كه‌ین، به ده‌رفه‌تێكی ده‌زانین بۆ كۆتاییهێنان به كێشه یاسایی و ڕێكخراوه‌ییه‌كان.
*بهدهرفهتێكی ده‌زانین بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نیشتمانیی هاوچه‌رخ كه له‌گه‌ڵ خواست و ویستی هاونیشتمانیاندا یه‌كانگیر بێت.
*له كه‌ركوكه‌وه په‌یامی یه‌كگرتویی و كاری هاوبه‌شمان بۆ ناوخۆمان و لهناوخۆشمانهوه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین.
*بانگه‌وازێكی دڵسۆزانه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م گۆڕانخوازان ده‌كه‌ین، كه پشتیوانمان بن له‌م هه‌وڵه‌دا. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ناكۆكییه لاوه‌كییه‌كان وه‌لا بنێین و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌ماندا، یه‌كگرتوانه كار بكه‌ین.
*داوا له هه‌مو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كه‌ین، كه مافی یاسایی به‌شداریكردنیان له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌یه، به ڕۆحێكی نیشتمانی و هه‌ست به به‌رپرسیارێتییه‌وه ئاماده‌بن و به‌شدارییه‌كی كارا بكه‌ن له داڕشتنه‌وه‌ی داهاتوی بزوتنه‌وه‌كه‌مان.
*ئامانجمانه پێكه‌وه، بزوتنه‌وه‌كه‌مان بخه‌ینه‌وه سه‌ر سكه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و بیكه‌ینه‌وه به هێزێكی كاریگه‌ر و ئه‌ركدار له گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.
*له‌و پێناوه‌دا ده‌ستی هاوكاری و كاری پێكه‌وه‌یی بۆ هه‌موان، له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه، درێژ ده‌كه‌ین، كه باوه‌ڕیان به دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا له كایه‌ی گشتی هه‌یه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست..هه‌ڵسوڕاو و پشتیوانانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان..ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی كۆنفرانس..
له كاتێكی هه‌ستیار و چاره‌نوسسازدا، كه گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژئاوای كوردستان ڕوبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتیوانی خرۆشاوه، فه‌رمانگه‌ی كاروباری پارته سیاسییه‌كان، پشت به‌ست به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕۆژی دوشه‌ممه (١٦ی شوباتی ٢٠٢٦)ی وه‌ك واده‌ی به‌ستنی كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری كه‌ركوك دیاریكردوه.
ئێمه له‌كاتێكدا پێشوازی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ین، به ده‌رفه‌تێكی ده‌زانین بۆ كۆتاییهێنان به كێشه یاسایی و ڕێكخراوه‌ییه‌كان و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ك و، داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نیشتمانیی هاوچه‌رخ كه له‌گه‌ڵ خواست و ویستی هاونیشتمانیاندا یه‌كانگیر بێت.
هه‌ڵبژاردنی شاری كه‌ركوك، وه‌ك شوێنگه و ڕه‌مزێكی نه‌ته‌وه‌یی؛ ڕه‌هه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كگرتویی قوڵی هه‌یه. كه‌ركوك هه‌میشه سیمبولی پێكه‌وه‌ژیان و ئیراده‌ی كوردستانی بوه، له‌وێوه، په‌یامی یه‌كگرتویی و كاری هاوبه‌شمان بۆ ناوخۆمان و لهناوخۆشمانهوه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین.
لێره‌وه، بانگه‌وازێكی دڵسۆزانه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م گۆڕانخوازان، دڵسۆزان و ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، كه باوه‌ڕیان به گۆڕانكاری و چاكسازی ڕیشه‌یی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانمان بن له‌م هه‌وڵه‌دا. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ناكۆكییه لاوه‌كییه‌كان وه‌لا بنێین و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌ماندا، یه‌كگرتوانه كار بكه‌ین.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، داوا له هه‌مو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كه‌ین، كه مافی یاسایی به‌شداریكردنیان له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌یه، به ڕۆحێكی نیشتمانی و هه‌ست به به‌رپرسیارێتییه‌وه ئاماده‌بن و به‌شدارییه‌كی كارا بكه‌ن له داڕشتنه‌وه‌ی داهاتوی بزوتنه‌وه‌كه‌مان.
ئامانجمان ئه‌وه‌یه پێكه‌وه، بزوتنه‌وه‌كه‌مان بخه‌ینه‌وه سه‌ر سكه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و بیكه‌ینه‌وه به هێزێكی كاریگه‌ر و ئه‌ركدار له گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، له‌و پێناوه‌دا ده‌ستی هاوكاری و كاری پێكه‌وه‌یی بۆ هه‌موان، له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه، درێژ ده‌كه‌ین، كه باوه‌ڕیان به دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا له كایه‌ی گشتی هه‌یه.
له كۆتایدا، به بیر هه‌مو لایه‌كی ده‌هێنینه‌وه، گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رده‌م گه‌رده‌لولێكی سیاسیی ناوچه‌یی و ناوخۆییدایه، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه، پێویستمان به خۆڕێكخستنه‌وه، خۆئاماده‌كردن و یه‌كبونه، با هه‌مومان پێكه‌وه، له كۆنفرانسی كه‌ركوكدا، بناغه‌ی قۆناغێكی نوێی سیاسی دابڕ‌ێژین، كه تێیدا ئومێد و متمانه بۆ كایه‌ی سیاسیی و ڕێكخراوه‌یی بگه‌ڕێنینه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
٢ی شوباتی ٢٠٢٦
PM:08:47:02/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت